محەمەد شیاع سودانی، پێویستە بەزووترین کات مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بانکیبکرێت
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی لەبارەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی كە گیراونەتەبەر بۆ بەبانكیكردنی مووچە و فەرمانی كرد پەلەبكرێت لە تەواوكردنی تۆماری داتای فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەوەش خراوەتەڕوو ، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک وەزیران جەختی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كردەوە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكان كرد لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراق و بانكە حكومییەكان بۆ بەبانكیكردنی مووچە.
راشگەیەنراوە، محەمەد شیاع سودانی، جەختیكردووەتەوە لەسەر پێویستی خێراكردن لە تەواوكردنی تۆماركردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێم و خۆبەدوورگرتن لە دواخستنی مووچەكانیان.