د.نه‌رمین مه‌عروف، تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم له بنه‌ڕه‌تدا خه‌رجی سیادییه
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د. نەرمین مەعروف، پەرلەمانتار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم نابێت له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم و خه‌رجی وه‌به‌رهێنان ئه‌ژماربكرێت.
د.نه‌رمین مه‌عروف په‌رله‌مانتاری كورد، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی ئایاری 2024، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به گفتوگۆكانی هه‌مواری یاسای بودجه بۆ ساڵی 2024 به میوانداری هه‌ردوو به‌ڕێزان وه‌زیری پلاندانان و دارایی فیدڕاڵ به‌ڕێوه‌چوو".
ئەم پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو،” كه تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم له بنه‌ڕه‌تدا خه‌رجی سیادییه، به‌ڵام له‌سه‌ر خه‌رجی وه‌به‌رهێنان ئه‌ژمار كراوه".
وتیشی، "یه‌كێك له تێبینییه‌كانم له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ناو یاساكه ئه‌وه‌یه له‌كۆی ته‌رخانكراوی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ عێراق كه زیاتر له 55 تریلیۆن دیناره بڕی 4 تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه".
راشیگەیاندووە،"ئه‌م شێوازه له ئه‌ژماركردنی ئه‌و خه‌رجییانه بۆته هۆكاری گه‌وره نیشاندانی پشكی هه‌رێم و مایه‌ی گازنده‌كردنی پارێزگاكانی تری عێراق دژی هه‌رێم".