وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بێ پلە پلەبەرزکردنەوە لیستی مووچەخۆران دەنێردرێتە بەغدا
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارای ئابووری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایار بەبێ پلەبەرزکردنەوە دەنێرێتە بەغدا، کە بۆ مووچەش وەزارەت داوای 970 ملیار دیناری کردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، رێکارەکانى ناردنى لیستی مووچەى مانگى ئایار بۆ وەزارەتى دارایی عێراق کۆتاییان هاتووە و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 28ى ئایاری 2024، لەلایەن وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى بەغدا بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زۆرینەی فەرمانگاکانی هەرێم ماوەیەک سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بوون بە پلەبەرزکردنەوە، بەڵام ئەو لیستە نانێردرێت.
هاوکات تاکو ئێستاش بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێم و هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەکە نەنێردراوە کە بڕەکەی 300 ملیار دینارە.
سەچاوە، روداو