باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ستایشی جێبەجێکردنی سیستمی بەبانکیکردن لە عێراق دەکات

6 مانگ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئێلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ستایشی جێبەجێکردنی سیستمی بەبانکیکردن و پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات لە عێراق و ئەمە بە "هەواڵێکی نایاب" ناودەبات.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2024، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' رایگەیاند، "جێبەجێکردنی سیستمی بەبانکیکردن و پارەدانی ئەلکترۆنی لە عێراق هەنگاوێکی گرنگە و رێگە خۆشدەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دارایی نوێ و گەشەسەندنی ئابووری".

ئەوشیخستۆتەڕوو، "ئەم هەنگاوە بە هەوڵی هاوبەشی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق و پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە ئەنجام".

لە کۆتایی مانگی نیسانی 2023، عێراق سیستمی بەبانکیکردنی لە دامودەزگاکانیدا پەسەندکرد و بڕیارە سیستمەکە قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێبکرێت و کەرتە تایبەتەکانیش بگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار