کۆمیسۆن پێشنیازی وادەیەکی تر دەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کوردستان
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە گوێرەى نوسراوێکى کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە ئاراستەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانى کردووە، پێشنیازیکردووە رۆژى پێنجى ئەیلولى 2024 هەڵبژاردنى گشتیى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 20124، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە ڕێگەی نوسراوێکەوە پێشنیازێک ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە، رۆژى پێنجى ئەیلولى 2024 هەڵبژاردنى گشتیى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.
لە نوسراوەکەدا بە ئاماژەدان بە فەرمانى لایەندارى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ سکاڵاى تۆمارکراو ژمارە 126ى فیدراڵى 2024 لە لایەن سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە دژى کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان و لێکەوتەکانى فەرمانى لایەندارى دادگاى باڵاى فیدراڵى کە بریتیی بوو لە هەڵپەساردنى رێکارە هونەریی و داراییەکانى تایبەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى عێراق بە گوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دواى دەرچوونى بڕیارى دەستەى دادوەرى کۆمیسۆنى هەڵبژاردنەکان لە 20ى ئایارى 2024، بڕیارەکە دەخوازێک سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان مەرسومێکى هەرێمى دەربکات بۆ دیاریکردنى وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆن پێشنیاز دەکات رۆژى پێنجى ئەیلولى 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا خشتەى ئۆپراسیۆنەکانى کۆمیسۆن شیاوى درێژکردنەوە نیین.