کۆڵبەرێک لە سنووری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2024، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناو سینا رەسووڵزادە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە  کوژرا.

بە پێی هەواڵێک، کە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردۆتەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی بانە، تەقەیان لە کارونێکی کۆڵبەرەکان کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵ بە  ناوی سینا رەسووڵزادە خەڵکی گوندی نەڵاسی شاری سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆ هێزە سنووریەاکان کوژرا.

بە پێی ئامارەکان، لە سەرەتایی ساڵی 2024ەوە تا ئێستا 13 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان کوژراون و دەیان کۆڵبەریش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار