بۆ ماوەی 14 رۆژ سەرژمێری گشتی ئەزموونی لە عێراق بەڕێوەدەچێت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەینێ‌ هەینی 31ی ئایاری 2024، لە 18 پارێزگای عێراق سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ئەزموونی بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی 14 رۆژ دەخایەنێت و 764 لێكۆڵەرەو كارمەندی هونەری و كارگێڕی لە فەرمانبەرانی سەربە دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەشداری تیادا دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30 ئایاری 2024، رۆژنامەی الصباح، بڵاوی کردەوە، کە سبەینێ هەینی سەرژمێری دانیشتوانی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەدەچێت, كە لە 86 ناوچەی جیاواز 18 پارێزگا ئەنجامدەدرێت.

راشیگەیاند، پرۆسەكە ماوەی 14 رۆژ بەردەوام دەبێت, 764 لێكۆڵەرەو كارمەندی هونەری و كارگێڕی لە فەرمانبەرانی سەربە دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەشداری تیادا دەكەن.

لەم بارەوە محەمەد تەمیم, وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، لێكۆڵەرو ژمێركارەكان لەنێوان كاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی دەگەنە ئەو ناوچانەی كە سەرژمێرییەكە دەیگرێتەوە, كارەكەیان تا كاتژمێر 4 پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت, بە درێژایی رۆژانی سەرژمێری ئەزموونی.

وەزیری پلاندانان، ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوكاریكردنی خێزانەكان بنەمای سەركەوتنی پرۆژەكەیە, جەخت لە پابەندبوون دەكەین بە نهێنی بوونی داتاكان و پاراستنی تایبەتمەندی كەسەكان, بۆ هیچ مەسبەستێكی تر بەكارناهێنرێت جگە لە ئامانجەكانی گەشەپێدان.

ئەو ناوچانەی سەرژمێری ئەزموونی دەیانگرێتەوە, ژمارەیان 86 گەڕەكە و 450 بلۆك, كە بەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا دابەشبوون, كە هەر لە پارێزگایەك 20 بۆ 30 بلۆك لە خۆدەگرێت.

لە هەریەك لە پارێزگاكانی بەغداد و بەسرە 6 گەڕەك, نەینەوا 5 گەڕەك, زیقار 8 گەڕەك, كەركوك 4 گەڕەك, لە هەریەك لە نەجەف و بابل 6 گەڕەك, دیالە 3 گەڕەك, میسان 7 گەڕەك, كەربەلا 3 گەڕەك, دیوانیە 2 گەڕەك, ئەنبار 7 گەڕەك , موسەننا 4 گەڕەك.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە کۆی گشتی هەرسێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە 19 گەڕەک پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانی ئەزموونی ئەنجامدەدرێت، زیاتر لە 750 کارمەندی وەزارەتی پلاندانان بەشدار دەبن تێیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار