لە بەغداد هێرشكرایە سەر كۆمپانیایەكی ئەمریكی و پەیمانگایەكی بەریتانی
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، کاتژمێر 1:30 لە شاری بەغدا لە دوو هێرشی جیاوازدا، كۆمپانیایەكی ئەمریكی و پەیمانگایەكی بەریتانی لەلایەن چەند کەسانێکی نەناسراوەوە کرانە ئامانج.
هێرشەکان لە ناوچەی جادریەی بەغدا بینای كۆمپانیای كەتەربلەری ئەمریكی بە بۆمبێكی دەستكرد و پاش كەمتر لە پێنج خولەكیش لە شەقامی فەڵەستین پەیمانگای كامبرجی بەریتانی هێرشەکان روویانداون.
هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە و تەنها زیانی مادیان هەبووە، لە دوای هێرشەکان هێزەئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکان و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان بەردەوامە.
ئەم دوو هێرشەش لەكاتێكدایە كە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە سێ چێشتخانەی ئەمریكی لە ناوەندی بەغداد كرانە ئامانج، كە بەهۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرماندەی لیوایەكی دوورخستەوە و ژمارەیەك گومانلێكراویشی دەستگیركرد.