پێشەوا هەورامانی: مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق چارەسەری ریشەیی کێشەکان دەکات
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30 ئایاری 2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەدەکات بۆ ئەوەی چارەسەری ریشەیی کێشەکان بکات".
دەشڵێت،"لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیدا مەسرور بارزانی تەوەری مێزی گفتوگۆکردنی بریتی دەبێت لە چارەسەری ڕیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، موچەی نەهاتووی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "هەرێمی کوردستان نیەتی جددی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم روانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین".