143 هەزار دەنگدەر لە پارێزگاکانی هەرێم كارتی دەنگدانیان نوێكردۆتەوە
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، لە پارێزگاكانی هەرێم زیاتر لە 143 هەزار دەنگدەر كارتی دەنگدانیان نوێكردووەتەوە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكەن.
جومانە غەلای، وتیشی، كۆمسیۆن كارتی بایۆمەتری ئەو دەنگدەرانەی هەرێمی كوردستانی چاپكردووە كە لە ماوەی 1ی شوبات تا 10ی ئازاری رابردوو داتاكانیان نوێكردۆتەوە.
ئەوشی خستەڕوو، ئەو دەنگدەرانەی كارتی بایۆمەترییان بۆ چاپكراوە گەیشتووەتە 143 هەزار و 632 كەس كە بەسەر پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك دابەشبوون.
سەبارەت بە ژمارەی کارتەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ئاماژەیبەوەکرد، كارتەكان بەپێی پارێزگاكان، سلێمانی 42 هەزار و 856 كارت، هەولێر 67 هەزار و 476 و دهۆكیش 33 هەزار و 300 كارتە.
دەشڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی كارتەكان لە 173 ناوەندی تۆماركردن.