ژنێكی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پارێزگای كەركوك ژنێكی  تەمەن 25 ساڵ بەهۆی  نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2024، بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری كەركوك رایگەیاند، "ژنێكی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی پارێزگای کەرکوک بەهۆی  نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا، هەڵمەتێكی چڕیش بۆ ڕشتنی دەرمان لە گوند و كێڵگەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە ئەنجامدەدرێت.".

دەشڵێت، "لەدوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە ئەو ژنە توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە".

هاوكات د.سەباح نوری لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ڤێرتەرنەری فێركاری لە كەركوك ڕایگەیاند، "هەڵمەتێكی چڕ بۆ ڕشتنی دەرمان لە گوندەكان دەستپێدەكەن، بە تایبەت لە گوندی مەقام، كە ئەو حاڵەتی تێدا دەركەوتووە".

راشیگەیاند، "هۆشداری لەبارەی نەخۆشییەكە و ڕێگەكانی خۆپارێزی بڵاودەكەنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار