تێچووی رۆژانەی جگەرەکێشان لە عێراق 6 ملیار دینارە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، تێچووی رۆژانەی جگەرەکێشان لە عێراق 6 ملیار دینارە، له‌سه‌دا 20%ئه‌و کەسانەشی جگەرەکێشن له ‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه‌یە.

ئەمڕۆ هەینی31ی ئایاری 2024، وه‌سیم گه‌یلان یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌ كێشان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، "تێچووی رۆژانەی جگەرەکێشان لە عێراق 6 ملیار دینارە، به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 40% بۆ 50% عێراقییه‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره‌كێش و دوكه‌ڵی جگه‌ره‌وه‌ زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پیاوان زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری جگه‌ره‌ كێشانن له‌ عێراق، تێچووی رۆژانه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ عێراق شه‌ش ملیار دیناره‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ر 10 خوله‌كێك كه‌سێك له‌ عێراق به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ ده‌مرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار