ئەپیکۆر، ڕێکەوت لەگەڵ هەرێم و بەغدا
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەپیکۆر، ڕێکەوت لەگەڵ هەرێم و بەغدا و ئاماده‌یی ده‌ربڕی له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا گۆرانکاری لە گرێبەستەکانی نەوتدا بکات.
ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2024، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان، ئەپیکۆر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگەیاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و حكومه‌تی عێراق، وه‌زاره‌تی نه‌وت، واژۆ بكرێت و گرێبه‌سته‌كان پێویستییان به گۆڕانكاری هه‌بێت، كۆمپانیاكانی ئه‌ندام له ئه‌پیكۆر ئه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گرن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر مایڵز كاگینز، وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌پیكۆر پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەپیکۆر به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق و توركیا.
ئەوەشی خستبۆوەڕوو، وه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆمان له‌و دانووستانانه بگێڕین.