مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان دابەشدەکرێت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی خانەنشینی عێراق خانشینان ئاگاداردەکاتەوە کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، حسام عەبدولسەلام بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ کارەکانی ناردنی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان تەواودەکرێت و دەدرێت بە بانکەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای وردبینیکردن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە ئەمشەوەوە بە شێوەی پلەبەندی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و داواش لە ئەو خانەنشینانە دەکەین کە لەرێگەی کورتەنامەوە ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن".

ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار