رێبەر ئەحمەد، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارێزگارێک بۆ کەرکوک دیاری دەکەین بە دڵی هەمووان بێت
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەدڵنیایەوە پارێزگاری کەرکوک کورد دەبێت و بەدڵی هەمووان دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە دڵنیایەوە پارێزگاری کەرکووک کورد دەبێت و بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە لەگەڵ لایەنەکان لە گفتوگۆ دان، لە ئاییندەیەکی نزیکدا پارێزگارێک دیاری دەکەن کە بە دڵی هەمووان بێت.
سەبارەت بە سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا، سەردانێکی زۆر سەرکەوتووبووە.
دەشڵێت، لە بەغدا هەموو لایەنەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی بابەتی مووچە بەیەکجاری و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت، سەرۆکی حکومەت زۆر سوورە لەسەر ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت.
بابهتی پهیوهندیدار