وەزارەتى کشتوکاڵی هەرێم، داوامان کردووە زۆرترین گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن حکومەتى عێراق وەربگیرێت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هیوا عەلی، "وەک وەزارەتى کشتوکاڵ داوامان کردووە زۆرترین گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن حکومەتى عێراق وەربگیرێت، بەڵام عێراق تەنیا 700 هەزار تۆنى دیاریکردووە و ئەوانیش پێى رازى نەبوون".

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند،" بڕى کڕینەوەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن سەرۆکوەزیرانى عێراق یەکلایدەکرێتەوە".

هیوا عەلی، دەڵێت، "رۆژى سێشەممە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بڕى کڕینەوەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن سودانى یەکلایی دەکرێتەوە و چاوەڕێى ئەوەن ئەو بڕە زیادبکرێت، چونکە دوو ملیۆن تۆن بەرهەمى گەنمیان لەهەرێمى کوردستاندا دەبێت".

ئاماژەیبەوەشکرد، "وەک وەزارەتى کشتوکاڵ داوایان کردووە زۆرترین گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن حکومەتى عێراق وەربگیرێت، بەڵام عێراق تەنیا 700 هەزار تۆنى دیاریکردووە و ئەوانیش پێى رازى نەبوون".

سەبارەت بەوەرگرتنی پرۆسەی گەنمی جوتیارانی هەرێم کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وتی، "بڕیاربوو یەکى حوزەیران دەست بە وەرگرتنى پڕۆسەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران بکرێت، بەڵام چاوەڕێى بەغداد دەکەن، تاوەکو بڕى وەرگیراوى گەنم یەکلایی بکاتەوە و پاشان پشکى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى چاندنى دۆنم بە گەنم یەکلایی دەکرێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەهەرێمى کوردستان 10 سایلۆ و چەندین تانکیى گەورە لە ژێر زەوى ئامادەکراوە بۆ وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار