کوژران و برینداربوونی دەیان کەس، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر سووریا

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیاکانی سووریا رایانگەیاند، "بەرەبەیانی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024، لە لایەن ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەر ناوچەیەک لە نزیک شاری حەلەب و بەو هۆیەوە چەند کەس کوژراون و بریندار بوون و ئەمە دووهەمین هێرشی لەم جۆرەیە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا".
میدیاکانی سووریا وردەکاری زیاتریان لەم بارەوە بڵاونەکردووەتەوە و دەرنەکەوتووە بە دروستی ئەو شوێنەی کە بۆمباران کراوە لە کوێیە، بەڵام رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاندووە، "هێرش کراوەتە سەر چەند شوێنێک لە شارۆچکەی "حەییان" لە باکوور حەلەب و لانیکەم 12 کەس لە میلیشاکانی سەر بە ئێران کوژراون".
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشەکانی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 3ی ئایار بووە بە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی و فریاگوزاری خێرا و ئاگرکوژێنەوە خۆیان گەیاندۆتە شوێنی رووداوەکە بۆ رزگارکردنی بریندارەکان.
دەوڵەتی سووریا رۆژی چوارشەممە 29ی ئایاری 2024 رایگەیاند، " بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر شاری بانیاس مناڵێک کوژراوەو دەیان کەس بریندار بوون".
