ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2024، پەسەندکرد

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دوشەممە 3ی حوزەیرانی 2024، بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە بۆ بڕیاردان لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024، لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بودجەی ئەمساڵ پەسەندکرا.

لە خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان 20 ترلیۆن و 950 ملیار دینارە.

بە پێی چەند سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، 11 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە، دوو ترلیۆن دیناریش گوازراوەتەوە بۆ خەرجی پارێزگاکان

لای خۆشیە نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مانگانە بەغداد مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار