د، نەرمین مەعروف، پەلە بکرێت لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د، نەرمین مەعروف رایگەیاند، بۆ ئەوەی چیتر کێشە بۆ مووچەخۆران دروستنەبێت وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمیش پەلەبکەن لە هەنگاوەکان بۆ بەبانکیکردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دوشەممە 3حوزەیرانی 2024، د ، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەلە بکرێت لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاوشێوەی موچە خۆرانی عێراق لە کاتی خۆیاندا مووچە وەربگرن.
ئەم پەرلەمانتارە دەشڵێت، لەبەر ئەوەی بەپێی خشتەی بودجەی ساڵی 2024، بڕەکەی دیاریکراوە و بەپێی یاساش ناتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت بۆیە ناتوانرێت هیچ فەرمانبەرێک یاخود خانەنشینێک بە پلە بەرزکردنەوە لەناو بودجەدا بۆ ئەمساڵ شوێنیان بکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدێک هەیە ئەگەر بێت و تەواوی زانیانیاریەکانیان بگاتە وەزارەتی دارایی حوکمەتی فیدراڵ و وردبینیان بۆ بکرێت ئەو کات ئەگەرێک هەیە پێداچوونەوە بە موچەکانیان دابکرێت.
وتیشی، بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا بە مافە رەواکانی خۆیان دەگەن.