محەمەد شیاع سودانى، دەستخۆشى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و هێزە سیاسییەکان دەکەم

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەدواى پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە تێیدا، دەستخۆشى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و هێزە سیاسییەکان کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپاسى هەوڵى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و هێزە سیاسییەکان و لیژنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەران و لیژنەى دارایى دەکات بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە.
دەشڵێت، "پشتیوانى ئەنجوومەنى نوێنەران و هێزە سیاسییەکانى بەدەستهێناوە".
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 199 پەرلەنتار کۆبوونەوە و تێدا بڕیار لەسەر پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2024 درا.

بابهتی پهیوهندیدار