بانکی ناوەندیی بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی 197 کۆمپانیا لە مامەڵەکردن بە دۆلار

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیارنی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق بەپێی نوسراوێک کە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، 197 کۆمپانیای قەدەغەکرد لە مامەڵەکردن بە دۆلار لەسەکۆی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیدا بەھۆی سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنی دۆلار.
دەشڵێت، چیتر رێگەیان پێنادرێت بچنە ناو سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکەکەوە بۆ کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی.
جێگای ئاماژەیە، بانکی ناوەندیی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی 2022، سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی دانا بۆ کڕین و فرۆشتنی دۆلار، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار و رێگریکردن لە سپیکردنی دۆلار و بەقاچاخبردنی بۆ دەرەوەی وڵات.
لە هەمانکاتدا، بانکی ناوەندیی چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە، کە چاودێری جوڵەی ئەژماری ئەو کۆمپانیایانە دەکات، کە دۆلار و دراوی بیانی لە بانکەکە دەکڕن و ھەر کۆمپانیایەک پابەندی ئەو رێنماییانە نەبێت کڕین و فرۆشتنی دۆلاری لێ قەدەغەدەکرێت.
