8 کورد خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کاندید کردووە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ڕۆژی 28ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی 14مین خولی سەرۆكایەتیی كۆمار لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەبچێت، 81 کەس خۆیان کاندید کردووە لەنێوانیشیاندا 8 کوردن.

لەكۆی 287 كەس كە داوایان کە داوانپێشکەشکردووە نۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران، تەنها 81 كەسیان مەرجە سەرەتاییەكانیان هەبووە بۆ ناوتۆماركردنی كۆتایی، لەنێو ئەوانیشدا هەشت كەسیان كوردن.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، تۆماركردنی كاندیدەكانی خولی 14ی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران كۆتاییهات، وەزیری ناوخۆی ئێران لەبارەی وردەكاری پرۆسەكەوە رایگەیاند، ماوەی 7 ڕۆژ بۆ هەڵسەنگاندنی شایستەیی وەرگرتن یان رەتكردنەوەی كاندیدەكان لەلایەن ئەنجوومەنی چاودێری و 14 ڕۆژیش بۆ بانگەشە تەرخاندەكرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە بەپێی دەستووری ئێران، دەبێت كاندیدەكان كەسانی ئایینی، سیاسی، بە ڕەچەڵەك ئێرانی بن و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بن، هەروەها كەسی متمانەپێكراو و باوەڕداربن بە بناغەكانی ئێران و ئایینی فەرمی وڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار