دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسێکی گرنگی پارێزگای کورکوک کۆدەبێتەوە
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەر کێشەی زەوی و زاری جوتیارانی پارێزگای کەرکوک و تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن چەند هاوڵاتیەک ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە
لەسەر سكاڵای چەند چالاكوان و كەسایەتییەك لە پارێزگای کەرکوک، دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە، کە داوادەكەن بڕیارەكانی ژمارە 949 و 824ی مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعس هەڵوەشێنرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە كێشەی زەوی وزاری جووتیارانی گوندەكانی سنوری سەرگەڕان و دووبز و پردێ و داقوق كۆدەبێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، بەپێی بڕیاری 949 دەستبەسەر زەوی 14 گونددا گیراوە و كۆی گشتی ڕوبەری ئەو زەوییانەش پێكهاتوون لە 44 هەزار دۆنم زەوی، هەروەها بەپێی بڕیاری 824، دەستبەسەر زەوی 9 گوندی سنوری داقوقدا گیراوە كە ڕوبەرەكەی پێكهاتووە لە 38 هەزار دۆنم.
تائێستاش، دادگای فیدڕاڵ نۆ دانیشتنی سەبارەت بە كێشەی زەوییەكانی 14 گوندی سنوری سەرگەڕان و دووبز و پردێ و 9 گوندی سنوری داقوق ئەنجامداوە و دوایین دانیشتنیش لە ڕۆژی 24ی نیسانی ڕابردوو ئەنجامدرابوو.