بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرزبۆوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2024، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 23 ملیۆن و 320 ھەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە، بەمەش بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەھای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێم گەیشتە 146 ھەزار دینار.

دواتر بۆ 145 هەزار و 700 دینار دابەزی، لەکاتێکدا لەماوەی رابردوودا، بەھاکەی لە خوار 145 ھەزار دیناردا جێگیر ببوو ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە خشتەی خستنەڕووی دوێنێی بانکی ناوەندیی عێراقدا، بڕی دۆلاری کاش کەمتر لە 5 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمڕۆ بانکەکە بڕەکەی بۆ زیاتر لە 23 ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلار 278 ملیۆن و 833 ھەزار و 388 دۆلار بووە.

لەو بڕە 255 ملیۆن و 513 ھەزار و 388 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە و 23 ملیۆن و 320 ھەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار