وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەندێک لە تۆمەتبارەکان سەر بە دەزگا ئەمنییەکانن

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024، وەزارتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "لە رۆژانی 26 و 27 و 30 ئایاری 2024، روداوی تێكدەرانەو هەڵدانی بۆمبی دروستكراوی ناوخۆیی, لە بەغداد كراوەتە سەر خواردنگەی KFC و جیلی هاوس لیزو پەیمانگای كامبیرج لەناوچەی فەلەستین و, خواردنگەی KFC و كۆمپانیای كەتەرپیلەر لەناوچەی كەڕادە لە جادریە, لەلایەن كەسانێكەوە، کە 7 ئۆتۆمبیل و ماتۆڕیان پێبووە".

دەشڵێت، هەندێک تۆمەتبارەکان سەربە دەزگایەكی ئەمنین، بەمادەی 4 تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ‌ تیمێكی كاری هەواڵگری و هونەری پێكهێنرا, بە ئامانجی بەدواداچونی بابەتەكەو گەیشتن بە تاوانكاران و دەرچوان لە یاسا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە پرۆسەیەكی تایبەتدا ژمارەیەك تۆمەتبارەکان دەستگیركران لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان ناوە, لەگەڵ كۆمەڵێك تۆمەتباری هەڵهاتوو بەكاری تێكدەرانە, بەشداریان لەو كارە كردووە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا دەڵێت، بەداخەوە هەندێك لە تۆمەتباران سەربە دەزگایەكی ئەمنین و ئەنجامدانی ئەو كارەیان بە پاساوی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا ئەنجامداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار