دیوانی چاودێری دارایی عێراق، وردبینی کردن لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کۆتایی هاتووە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024، دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایگەیاند، "وردبینی کردن لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم كۆتایی هاتووە".

دەشڵێت، "وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە لە تەواو بوونی وردبینی لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم".

لەبارەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش بەرپرسێكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ئەوەی خستۆتەڕوو،" لیستەكە پەسەند كراوە و هیچ كێشەیەكی نەبووە و دراوەتە وەزارەتی دارایی بۆ خەرج كردنی مووچە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی هاتنی 352 ملیاری مووچەی مانگی 4 بەشێكی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان دەکات، لەكاتێكدا عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی خانەنشینان كردووە، بەڵام هێشتتا مووچەی مانگی 4 و 5ی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج نەكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار