جومانە غەلای، تا هەڵبژاردن دیارینەكرێت تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان دەستپێناكات
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەپێی خشتەی كارەكانی كۆمیسیۆن، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبكرێت بە تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
دەشڵێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێم هیچ وادەیەكی نوێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن رادەستی ئەنجومەنی كۆمیسیاران نەكردووە، بۆیە تۆماركردنەكە بۆ كاتێكی دیكە دوادەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشدا، تا سەرۆكایەتی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیارینەكات، ئەنجومەنی كۆمیسیاران ناتوانێت وادی تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانیەتییەکان رابگەیەنێت.
سەبارەت بە تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەکان ئەوەی خستەڕوو، گەر هەركات سەرۆكایەتی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاریبكات و ئاڕاستەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی بكات، ئەوا ئەنجومەنەكە دەستبەجێ كۆدەبێتەوە وادەیەكی نوێ بۆ تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەکان رادەگەیەنێت.