جارێکی تر هێرشکرایە سەر پەیمانگای کامبریج

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە بەردەوامی هێرشەكاندا بۆ سەر براندە بیانییەكان لە عێراق، هێرشكرایە سەر پەیمانگای كامبریج بۆ فێربوونی زمان لە پارێزگای دیوانیە و كەسێك برینداربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، بە میدیا عێراقییەكانیان ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پەیمانگای كامبریج بۆ فێربوونی زمان لە ناوچەی عروبە لە دیوانیە بە نارنجۆك هێرشیكرایە سەری.

بە پێی قسەی میدیاکان، بەیانی ئەمڕۆ پەیمانگای كامبریج بۆ فێربوونی زمان لە ناوچەی عروبە لە دیوانیە بە نارنجۆك هێرشیكراوەتەسەر، كە كەسێكی نادیار بە ماتۆڕسكیلێكەوە هەڵیداوە، بەهۆشیەوە پاسەوانێكی پەیمانگەكە برینداربووە و هێرشبەرەكەش هەڵاتووە.

دوای ڕووداوەكەش، هێزە ئەمنییەكان ڕێكارە ئەمنییەكانیان بۆ دەرخستنی هۆكاری ڕووداوەكە و زانینی وردەكارییەكان دەستپێكردووە و چاودێری كامێراكان دەكەن.

میدیاکان باس لەوەدەکەن، كە كەسێكی نادیار بە ماتۆڕسكیلێكەوە هەڵیداوە، بەهۆشیەوە پاسەوانێكی پەیمانگەكە برینداربووە و هێرشبەرەكەش هەڵاتووە.

دەشڵێن، دوای ڕووداوەكە، هێزە ئەمنییەكان ڕێكارە ئەمنییەكانیان بۆ دەرخستنی هۆكاری ڕووداوەكە و زانینی وردەكارییەكان دەستپێكردووە و چاودێری كامێراكان دەكەن.

ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەكاتێكدایە، لە ماوەی نزیكەی دە ڕۆژدا سێ جار هێرشكرایە سەر براندە ئەمریكییەكان لە بەغداد، كە خواردنگەی كەی ئێف سی و چیللی هاوسی گرتەوە، لەسەر ئەو هێرشانەش 12 كەس دەستگیركران كە بەشێكیان سەربە هێزە ئەمنییەكانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار