دادگای جۆلەمێرگ سزای زیندانیكردنی 19 ساڵ و شەش مانگی بەسەر سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگدا سەپاند
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، دادگای تاوانە قورسەكانی جۆلەمێرگ، محەمەد سدیق ئاكش، سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگی بە 19ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن سزادا.
محەمەد سدیق ئاكش، سەرۆكی شارەوانی جۆلەمێرگ لەبەردەم دادگا بەرگری لە خۆی كرد و رایگەیاند، تەمەنی 53 ساڵە و بەدرێژایی ئەو ماوەیە تەنها خزمەتی كردووە و هیچكات لە لێپرسراویەتی هەڵنەهاتووە، ئێستاش لەرێگەی ئە دادگا سیاسییەوە دەخرێتە زیندان، پرسیاری ئەوەشیكرد كە بۆچی بەر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە كۆمیسیۆن دۆسییەی كەسی كێشەی نەبووە و تۆمەتی لەسەر نەبووە.
دوای بڕیارەكەی دادگای جۆلەمێرگ، ناڕەزایی و گرژی لە جۆلەمێرگ دروستبوو و رێكخستنەكانی دەمپارتی و پارتی هەرێمە دیموكراتەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
جێگای ئاماژەیە، رۆژی 31ی ئاداری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا لە باكوری كوردستان و توركیا بەڕێوەچوو.
کە تێیدا، محەمەد سدیق ئاكش، كاندیدی دەمپارتی لە جۆلەمێرگ 48.91٪، عیسمەت ئۆلمەزی كاندیدی ئاكپارتی 46.57٪ دەنگەكانی بەدەستهێنابوو.