نەوزاد شێخ کامیل، بەغداوە شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەوزاد شێخ کامیل، "دەڵێت لە بەغداوە شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و دەست بەخەرجکردنی دەکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزریارانی 2024، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی گەنممان وەرنەگرتووە، بەڵام لە بەغداوە شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و دەست بەخەرجکردنی دەکرێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەنم وەرگیرا، "بە چەند ڕۆژێک دوای وەرگرتنی، پارەکە دابەشی سەر جووتیاران دەکەین و هەفتەی داهاتووش دەست بە خەرجکردنی پارەكە دەكرێت".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "دوای ئەوەی ئەو شەش ملیار دینارەی هاتووە خەرج دەکرێت، بەپێی وەرگرتنی گەنم بڕەپارەی دیکەش قۆناغ بە قۆناغ دەنێردرێت".

جێگای ئاماژەیە، بۆ هەر تۆنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت و حکوومەتی عێراقی بڕیاری داوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار