نەتەوە یەكگرتووەكان نێردەیەكی عەرەب دیاریدەكات بۆ سەرۆكی یۆنامی لە عێراق

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

راپۆرتە رۆژنامەوانیە عەرەبیەكان ئاشكرایدەكەن, نەتەوە یەكگرتووەكان محەمەد بن عەوەز نێردەی هەمیشەیی سەڵتەنەی عومانی, بۆ پۆستی سەرۆكی نێردەی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانكردووە.

ئەوەش لە دوای ئەوەوەدێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ, رەزامەندی پیشاندا لەسەر كۆتایهێنان بە ئەركی سیاسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و كۆتایهێنان بە كاری جنین پلاسخارت, سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان.

جێگای ئاماژەیە، حكومەتی عێراق رۆژی 8 ئایاری رابردوو, لە نامەیەكدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد, كۆتایی بە ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بهێنێت, تا كۆتایی ساڵی (2025) وەك دوا وادە.

لەسەر ئەو بنەمایە, هەینی رابردوو, ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیدا لەسەر كۆتایهێنان بە كارەكانی ئەو نێردەیە كە ساڵی 2003 لە عێراق دامەزراوە, كە ئامانجی هەماهەنگیكردن بوو لە هەوڵە مرۆییەكان و, هەوڵەكانی سەرلەنوێ‌ بنیادنانەوە دوای جەنگ.

نەتەوە یەكگرتووەكان محەمەد بن عەوەز نێردەی هەمیشەیی سەڵتەنەی عومانی, بۆ پۆستی سەرۆكی نێردەی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانكردووە.

لەم مارەیەوە، تۆڕی هەواڵی "ئەرم"ی ئیماراتی بڵاویكردوەتەوە, هەندێك لەلایەن سیاسیەكان كە ناوی نەهێناون, تێبینیان هەیە لەسەر كاندیدكردنی بن عەوەزو, داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە كەسێك رەوانە بكات بۆ عێراق بیانی نا عەرەبی بێت بۆ ئەو پۆستە, بەبێ‌ رونكردنەوەی هۆكارەكەی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار