عەبدولزەهرە هینداوى، لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا هاتوچۆ قەدەغەدەکرێت
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانى عێراق لە 20 و 21ى تشرینى دووەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، "لەرۆژانى 20 و 21ـى تشرینى دووەمى 2024 و لەبەڕێوەچوونى پرۆسەى سەرژمێرى گشتیدا، هاتوچۆ قەدەغە دەکرێت".
عەبدولزەهرە هینداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق ماوەى سەرژمێریی هەر خێزانێکى ئاشکراکرد و رایگەیاند، "سەرژمێریی هەر خێزانێک 50 خولەک دەخایەنێت و پرسیارەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەبن" .
سەبارەت بە مەشق و راهێنانکردن بە کارمەندان ئەوەیخستەڕوو، دواى جەژنى قوربان، مەشق و راهێنان بە 120 هەزار کارمەندى وەزارەتى پەروەردە دەکەن بۆ سەرپەرشتیکردنى پرۆسەى سەرژمێریی گشتى دانیشتووان.
ئەمەشلە کاتێکدایە، کە سەرژمێریی ئەزموونیی لە رۆژى 31ى ئایاری 2024، دەستیپێکردووە و تاوەکو 13ى حوزەیرانی 2024، بەردەوامدەبێت، بڕیاریشە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانى عێراق لە 20 و 21ى تشرینى دووەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.