سبەی شاندێکی عێراق بۆ وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دێتە هەولێر
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سبەی شەممە 8ی حوزەیارانی 2024، شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی سێ مانگی دێنە هەولێر.
ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی شەممە شاندێکی دیوانی چاودێری داریی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی "چوار و پێنجی" هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی "سێ" مانگی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەوەشیان خستۆیەڕوو، دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری ناوەکان بە کۆد بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی "دوو" مانگی هێزە ئەمنیەکان بنێردرێت، لەگەڵ وردبینی لە داهات و خەرجیەکانیش تەواو کرا، ڕاپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
بابهتی پهیوهندیدار