رێژەی بەرهەمهێنانی بەنزینی محسن زیاد دەکات
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی چوارەمی یەکەی پاڵاوتن لە بەسرە ڕێژەی بەرهەمەێنانی بەنزینی محسن بۆ 70 هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیاد دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سە ردانێکی بۆ پڕۆژەکانی پاڵاوگەی بەسرە ئە نجامدا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکان و تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، هاوکات لە چۆنێتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، سامانی هایدرۆکاربۆن-ی کۆڵییەوە.
سەرۆک وەزیارانی عێراق، لە سەردانەکەیدا، وێستگەی شکاندن و بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان FCC ی بەسەرکردەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە پێشەنگەکان و پشت بە بەرهەمهێنانەوە لە پاشەڕۆکان دەبەستێت، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی بەنزین و ڕۆن و غاز و غازی شلی LPG. جێگای ئاماژەیە، پڕۆژەکە توانیویەتی 13 هەزار کرێکار و تەکنیکار و ئەندازیاری عێراقی دابمەزرێنێت.
سودانی ئەوەی خستۆتەڕوو، پڕۆژەی وردکردنی کاتالیست هۆکارێک دەبێت لە کەمکردنەوەی زیانەکانی ژینگە و کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، ئەم پرۆژەیە بە توانای 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و بە تێچووی لە 3.77 ملیار دۆلار جێبەجێکراوە، و لە قۆناغی کۆتایی و تەواوبوونیدایە.
هاوکات سەرۆک وەزیارانی عێراق،لە قۆناغەکانی تەواوبوونی یەکەی چوارەمی پاڵاوتن لە پاڵاوگەکەدا کۆڵییەوە، کە توانای پاڵاوتنی 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێت، و بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش بەرهەمهێنانی بەنزینی محەسەن دەچێتە نزیکەی ئاستی خۆی