ئەمەریکا دەستیکردەوە بە گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمەریکا لەڕێگەی ئەو بەندەرە کاتییانەی دروستی کردبوون دەستیکردەوە بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە کە لە کۆتایی مانگی ئایاردا بەهۆی زریانێکەوە زیانیان پێگەیشتبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا - سینتکۆم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "رۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، دەسپێکردنەوەی هاوکاری لە بەندەرە کاتییەکان بۆ غەززە دەستپێکردەوە و بە گشتی نزیکەی 492 تۆن هاوکاری سەرەتایی مرۆیی گەیەندراوەتە خەڵکی غەززە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو بەندەرانە تەنها بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە و هیچ سەربازێکی ئەمەریکی نەچووەتە کەنار دەریای غەززە".

سینتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی بەندەری کاتی بۆ غەززە، ئەمەش رێگەی بە بەردەوامبوونی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییە زۆر پێویستەکان بۆ خەڵکی غەززە داوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ غەززە سنووردار دەکات، بەمەش دوو ملیۆن و 400 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە لە ئاوی پاک و خۆراک و دەرمان و سوتەمەنی بێبەش دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار