بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە چوار کرێکار گیانیانلەدەستدا

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق رایگه‌یاند،له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ژماره‌یه‌ك كۆگای ناوه‌ڕاستی به‌غدا، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و هۆكاری ئاگره‌كه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می و پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێنماییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق دەشڵێت، به‌رگری شارستانی ته‌واوی هێزی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك له‌ فرۆشگا بازرگانییه‌ نایاساییه‌كان له‌ شه‌قامی زه‌لال له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا خسته‌گه‌ڕ.

  سەبارەتبە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش ئەوەی خستۆتەڕوە‌، "تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ڕوداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان كرد له‌ناو ژماره‌یه‌ك كۆگادا له‌ ناوچه‌ی نه‌هزه‌ی شه‌قامی زه‌لالی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ڕویدا، كه‌ له‌ ساندویچ پانێڵ دروستكرابون و بۆ بازرگانیكردن به‌ بۆن و ئیكسسوارات به‌كارده‌هێندران و روبه‌ری كۆگاكانیش سێ هه‌زار مه‌تری چوارگۆش بون".

دەشڵێت‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدا كۆكرانه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 40 تیمی تایبه‌تمه‌ند بون و له‌گه‌ڵ تیمی دیكه‌ی پاڵپشتی ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه‌ كران، پاش گه‌یشتنیشیان ئاگره‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌ و رێگریان كرد له‌ گواستنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بۆ كۆگاكان.

ئاماژەی بەوەشکردووە‌، پاش چونه‌ ژوره‌وه‌یان بۆ ناو كۆگاكان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ته‌رمی چوار كرێكاریان هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه‌ نه‌یانتوانی بو خۆیان ده‌رباز بكه‌ن.

به‌رگری شارستانی داوای كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووە له‌ بنكه‌ی پۆلیسی به‌رپرس له‌ ناوچه‌ی جوگرافی و بانگهێشتكردنی پسپۆڕێكی پزیشكی دادوه‌ری بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ره‌تای ئاگره‌كه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بون له‌ جێبه‌جێكردنی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانییه‌وه‌ ده‌رچون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار