سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئوردن دەکات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئوردن دەکات

ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی کۆمەڵێک دۆسیەی ئەمنی و ئابووری و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن.

ئەمڕۆ سیشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی رەسمی سەردانی عەممانی پایتەخی ئوردن دەکات.

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای حکومی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە عەممانی پایتەختی ئوردن و چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات.

دەشڵێن، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی کۆمەڵێک دۆسیەی ئەمنی و ئابووری و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار