حەلبوسی و حەكیم: گرنگە بەزوویی بڕیار لەسەر سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بدرێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم و عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت جەخت لە گرنگی بڕیاردان لەسەر سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، محەمەد حەلبوسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبوونەتەوە و باسیان لە لە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە كردووە.

دەشڵێت، هەروەها هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە كار بۆ پاراستنی سەقامگیری بەدەستهێنراو بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولاش دووپاتیان كردووەتەوە كە گرنگە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بدرێت بەو مەرجەی چەندین تایبەتمەندی وەك دەستپاكی و لێهاتوویی تێدا بێت و باوەڕی بە سستمی سیاسی هەبێت لە عێراقدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار