zhyr

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، 64 زیندانیکراو لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدراون

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مانگی رابردوو 64 زیندانیكراو لە ئێران لە سێدارەدراون 35 كەسیان تۆمەتباربوون بە دۆسێی ماددەی هۆشبەر و 26 كەسی دیكەشیان تۆمەتباربوون بە دۆسێی كوشتنی بە ئەنقەست.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، مانگی رابردوو لانیكەم 64 زیندانیكراو لە گرتوخانەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارەدراون كە بەشێكیان كوردن.

رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران لە راپۆرتەکەدا رایگەیاندووە، لەكۆی ئەو 64 كەسەی لە مانگی رابردوودا لەسێدارەدراون، 35 كەسیان تۆمەتباربوون بە دۆسێی ماددەی هۆشبەر و 26 كەسی دیكەشیان تۆمەتباربوون بە دۆسێی كوشتنی بە ئەنقەست.

لەكۆی ژمارەی لە سێدارەدراوەكانیش دەڵێت، شەش كەسیان بەلوچین و چوار كەسی دیكەشیان كورد بوون و سێ كەسیش ئەفغانی بوون كە لەنێو لەسێدارەدراوەكانیشدا چوار ژن هەبوون.

هەر بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 273 كەس لە ئێراندا لە سێدارەدراون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار