لە ئێران چەندین کەس بەهۆی لافاوەوە بێسەرشوێن بوون

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە هۆی لافاوەوە لە چەند پارێزگایەکی ئێران لانیکەم 3 کەس لە پارێزگای مازندەران و سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلێکیش لە پارێزگای ئەردەبیل بێسەروشوێنبوون.

غولامعەلی فەخاری بەڕێوەبەری گشتی مانگی سووری پارێزگای مازندەران، رۆژی هەینی 14ی حوزەیران بە میدیاکانی راگەیاند بە هۆی لافاوەوە لە جادەی چالووس و لە ناوچەی " پێچ هەزار چەم" سێ کەس بێسەروشوێنن.

هەروەها بەڕێوەبەری مانگی سووری مازندەران رایگەیاند، بە هۆی لافاوەوە رێگای ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکان داخراوە.

قایمقامی چالووس، بە میدیاکانی راگەیاندووە، کە بە هۆی لافاوەوە رێگای " کەندوان" داخراوە.

هەروەها باسی لەوەشکردوە، لافاو زیانی ماددی زۆر بە خەڵک گەیاندووە.

کامران پوولادی، نوێنەری چالووس لە پەرلەمانی ئێران، رایگەیاندووە گومان ئەکرێت تەرمی کاسانێک لە ژێر قوڕ و دار وبەردەکاندا مابێتەوە.

فوولادی نوێنەری نەوشەهر، چالووس و کەلاردەشت لە پەرلەمانی ئێران دەربارەی لافاوەکەی چالووس وتوویەتی، کەمتەرخەمی ژمارەیەک لە بەرپرسەکان هۆکاری ئەم لافاوە بووە و داوای کردووە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

هەروەها ئەم نوێنەرەی پەرلەمانە  وتوویەتی، بەشێک لە چێشتخانەکانی رێگای "کەندوان" بە هۆی لافاوەوە بە تەواوەتی ئاو بردوونی و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش نوقم بوون.

تا ئێستا ژمارەی کوژراوەکانی ئەم لافاوە بە دروستی روون نییە، بەڵام گومان ئەکرێت نزیک 10 کەس بە هۆی ئەم لافاوەوە گیانیان لە دەست دابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار