وڵاتانی G7، نابێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێبەرانی وڵاتانی پیشەسازی و پێشکەوتووی دونیا ناسراو بە G7 لە راگەیاندنێکی هاوبەشدا کە رەشنووسەکەی بڵاو کراوەتەوە، کۆماری ئیسلامیان ئاگادار کردۆتەوە، کە چالاکییەکانی خۆی لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت.

ئەسۆشەیتێدپرێس رۆژی هەینی 14ی حوزەیران لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کرد رێبەرانی G7، لە راگەیاندنە هاوبەشەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە، هیچ پاساوێکی نییە بەوەی پیتاندنی لەو ئاستەدا جگە لە مەبەستی سەربازی هیچ مەبەستێکیتری لە پشت بێت.

لەم راگەیاندنەدا کە بڕیارە لە کۆتایی دانیشتنی رێبەرانی G7 لە ئیتالیا بڵاو بێتەوە، بە ئاشکرا باس لەوە کراوە ئێران نابێ بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات، یان پەرەی پێبدات.

ئەم راگەیاندنەی G7 لە حاڵێکدا بڵاو ئەبێتەوە کە رۆیتەرز رۆژی پێنج شەممە 13ی حوزەیران، راپۆرتێکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بڵاو کردەوەو باسی لەوە کرد ئێران بە خێرایی خەریکی جێگیرکردنی 174 سانتریفیوژە لە وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی "فێردۆ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار