لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا 63 کەس لە عێراق لە سێدارە دراون
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، تۆمەتی هەڵبەستراو دراوەتە پاڵ دەستگیرکراوان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە عێراق پاڵنەری مهزههبی و سیاسی لەپشتە، زۆرینەی لەسێدارەدراوان لە پێکهاتەی سوننەن.
تەنیا لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم 63 کەس لە زیندانی ئەلحوت لە ناسریە لە سێدارەدراون، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن تۆمەتبار دەکەن بەوەی، تێوەگڵاون لە پێشێلکاریکردن بەرامبەر گیراوان و ناچارکردنیان بە دانپێدانی هەڵبەستراو بۆ دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن جێبەجێکردنی سزاکە پاڵنەری سیاسی و مەزهەبی لەپشتە.
ئەوەشیان خستۆڕوو، لانیکەم 63 سزای لەسێدارەدانی رانەگەیەندراو لە زیندانی ناسریە جێبەجێکراون، ئاشکرای دەکات دانپێدانانەکان لەژێر ئەشکەنجە کراون و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان تێیاندا رەچاو نەکراوە.
لە مانگی نیسانی 2024 رازاو ساڵحی، لێکۆڵەر لە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گوتی، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەم دواییانە لە عێراق مەترسیدارە، گوتیشی، سیستەمی دادوەری لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تێوەگلاوە، پێویستە حکوومەتی عێراق دەستبەجێ سزاکانی لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە".
لە مانگی ئایاری 2024 نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد، لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ و رڕگەیەندراو بەگوێرەی یاساکانی دژ بە تیرۆر مایەی نیگەرانییە.
نایف شەممەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواش گوتی،پێویستە پێداچوونەوە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ گیراوانی سەردەمی داعش بکرێتەوە، گوتیشی، زۆینەی گیراوان بە پشتبەستن بە زانیاری نادروست دەستگیرکراون.