كێشەی حاجییانی عێراق و هەرێمی كوردستان چارەسەركرا
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، غەریب ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە عێراقەوە بە ڤیزای ساڵ چوونەتە سعودیە بەشێكی زۆریان نێردرابوونەوە بۆ شاری جددە كە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان و لەلایەن دامەزراوە رەسمییەكانی ئەو وڵاتەوە رێگرییان لێكرا كە لە رێگای دامەزراوە رەسمییەكانەوە نەهاتبێتن.
دەشڵێت، لەدوای گفتوگۆكردنی ئێمە لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە لە عێراق داوامانكرد كە ئاسانكارییان بۆ بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كێشەی بەشێكی زۆر لەو حاجییانە چارەسەركرا كە بە ڤیزای ساڵ هاتبوونە سعودیە و بەشێكی زۆریان گەیشتوونەتە كێوی عەرەفە".
بابهتی پهیوهندیدار