عەممار حەکیم داوای یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عه‌ممار حه‌كیم داوا له‌ گشت هێزه‌ سیاسییه‌كان دەکات، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و به‌شداریی نیشتمانی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی ناكۆكی و ململانێ له‌نێوان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو.

 ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی2024، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له ‌گوتارێکدا ڕایگه‌یاند، بە بەتاڵی هێشتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، "کێشەیەکی گەورەیە" و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان بە گفتوگۆ کێشەکە چارە بکەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "زیاتر له حەوت مانگه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌".

دەشڵێت، ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ ناكات كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م پۆسته‌ به‌ ته‌وافوقی سیاسی یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی پێنج دانیشتنی پەرلەمان و سێ پرۆسەی دەنگداندا؛ پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت ئەمەش دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار