ئاگر لە نەخۆشخانەیەک کەوتەوە و ژمارەیەک نەخۆش گیانیان لەدەستدا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی ناحکومی لە شاری رەشتی ئێران نۆ نەخۆش گیانیان لەدەستدا و ئەوانی دیکەش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی دیکەش.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە نەخۆشخانەی قائیمی ئەهلی لە رەشت کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و مانگی سووریش ئامادەی شوێنی ئاگرەکە بوون و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن و نەخۆشخانەکە چۆڵبکەن".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە نەخۆشخانەکە 142 نەخۆش هەبوون کە 109 کەسیان لە بەشی ئاسایی و 33 کەسی دیکەیان لە بەشی چاودێریی چڕدابوون، لە ئەنجامی رووداوەکە نۆ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و نەخۆشەکانی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، 26 تیمی ئۆپەراسیۆن لەگەڵ 75 فریاکەوتن لەگەڵ 26 ئۆتۆمبێل (11 ئەمبولانس، 3 کیتی فریاگوزاری، 12 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری) ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار