كرێكارێك چوار هاوڕێی خۆی كوشت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ شارى به‌سره‌ له‌ باشوورى عێراق كرێكارێك چوار هاوڵاتی کوشتووە و پارچە پارچەی کردوون و فڕێی داون.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "پاش ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ى پارچه‌ پارچه‌كراوى دوو كرێكار له‌نێو دوو زبڵدانى ناوچه‌كانى ئەلتوەیسە و دور ئەلنەفت دۆزرانه‌وه‌ پۆلیسى به‌سره‌ ده‌ستیانكرد به‌ پشكنین به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كه‌، پاشان توانرا به‌ڵكه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ تاوانه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌”.

ئاماژە بەوەشکراوە، "پاش به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه‌ته‌ كه‌ چوار كرێكار به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌كترى كوژراون و ته‌رمه‌كانیان فرێدراوه‌، كرێكاره‌كان هه‌رچواریان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى میسرین و له‌ پرۆژه‌یه‌كى بیناسازیدا كاريان كردووە، پێشتر كونسوڵخانه‌ى میسر له‌سه‌ر دیارنه‌مانیان زانیارى پێشكه‌ش به‌ پۆلیس كردووه‌”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دانى به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئەو چوار کەسەی کوشتووە و تەرمی ئەوانی پارچەپارچە کردووە و لە ناوچە جیاجیاکانی ناوەندی شاری بەسرە حه‌شاری داون".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار