سودانی، بەهۆی زۆربوونی دانیشتووانی بەغدا فشار بۆسەر خزمەتگووزارییەکان دروستبووە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی بەغداد هەشت ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و بەمەش فشار بۆسەر خزمەتگوزارییەکان دروستبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی بەغداد هەشت ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، ئەوەش فشاری بۆ خزمەتگوزارییەكان دروستكردووە و پێویستە كەرتی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا زیاتر گەشەی پێبدرێت.

سودانی، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئەوەی خستەڕوو، گرنگە كەرتی خزمەتگوزاری لە شاری بەغداد گەشەی زیاتری پێبدرێت بە جۆرێك لەگەڵ گەشەی دانیشتوانی شارەكە بگونجێت كە لەئێستادا 8 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار