دوو رۆژە ئاگر لە پارێزگای چاناککالێی تورکیا کەوتۆتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیارانی 2024، ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا رایگەیاند، دوو رۆژە ئاگر لە پارێزگای چاناککالێی تورکیا کەوتۆتەوە تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە و 540 کارمەندی بەرگری شارستانی ڕەوانەی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە کراون بۆ کوژاندنەوەی.

دەشڵێت، سەرەڕای هەوڵەکان ڕووبەری 575 هێکتار لە پووش و پەڵاش و دارستان سووتاوە و بەهۆیەوە هاتووچۆی گەرووی چاناککالێ ڕاگیراو.

ئاماژەی بەوەشداوە، دانیشتووانی دوو گوند بۆ شوینێکی دیکە گواستراونەتەوە، ژمارەکەیان 530 کەسە و ئێستا لە میوانخانەی سەر بە وەزارەتی وەرزش و لاوان دەمێننەوە و هیچ حاڵەتێکی کێشەی تەندروستی یان برینداربوونیش نییە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سەرەڕای هەوڵەکان ڕووبەری 575 هێکتار لە پووش و پەڵاش و دارستان سووتاوە و بەهۆیەوە هاتووچۆی گەرووی چاناککالێ ڕاگیراو.

باسی لەوەشکردووە، بەرگری شارستانیی تورکیا بە نۆ فڕۆکە، شەش هێلیکۆپتەر و 94 تیمی ئاگرکوژێنەرە کە 540 کارمەندی پێکهاتوون هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

ئەمە دووەم ساڵە ئاگر لە ئاگر لە دارستانەکانی پارێزگای چاناککالێی باکووری رۆژئاوای تورکیا دەکەوێتەوە، مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بەهۆی سووتانی دارستانەکانی ئەو پارێزگایە تیمەکانی فریاکەوتن دانیشتووانی 10 گوندیان بەرەو ناوچە پارێزراوەکان ڕاگواست تا دوای کۆنترڵکردنی ئاگرەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار