وەزارەتی پەروەردەی عێراق، تا کۆتایی ئەم ساڵ 1000 خوێندگەی نوێ دروستدەکرێن

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەم 1000 خوێندنگەیە بەسەر سەرتاسەری عێراقدا دابەشدەبن، بە هاوبەشی لەنێوان چین و وەزارەتی پەروەردە دروستدەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیان، "تا کۆتایی ئەمساڵ 1000 خوێندگەی نوێ دروستدەکرێن و دەچنە خزمەتەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن و قەیرانی نەبوونی خوێندنگە چارەسەر دەبێت".

لەم بارەیەوە کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ئەم 1000 خوێندنگەیە بەسەر سەرتاسەری عێراقدا دابەشدەبن، بە هاوبەشی لەنێوان چین و وەزارەتی پەروەردە دروستدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی خوێندنگەکانن و کار لەسەر پڕۆژەی هەمەجۆر دەکرێت لەپێناو باشترکردنی سیستمی پەروەردە لە عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار