دوو ئەندامی پاسەوانی سنوور لە موسڵ برینداربوون
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی چەك دوو ئەندامی پاسەوانی سنوور برینداربوون.
لە رۆژئاوای موسڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، تەقینەوەیەك لە كۆگای چەك و تەقەمەنی پاسەوانی سنور لە نزیك گوندی ئوم زیبان لە قەزای بێعاجی موسڵ ڕوویداوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو ئەندامی پاسەوانی سنور برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێكۆڵینەوە لە ڕوودانی تەقینەوەكەوە دەستیپێكردووە و بەپێی ئاماژەكان تەقینەوەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرماوە روویداوە.

بابهتی پهیوهندیدار